سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گرووپە لوبنانییەکانی نزیک لە ئێران، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، حسێن خەلیل، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە ئێران و لە نزیک سنووری عێراق کوژراوە.
حسێن خەلیل، کە بە ناسناوی "ئەبو عەلی" و ناسناوی "قەڵغانەکەی نەسروڵا" ناسرابوو، یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانی سکرتێری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی حەسەن نەسروڵا لە 27ـی ئەیلوولی رابردوودا، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵا لە بەیروت کوژرا.
لەلایەکی دیکەوە، ئەفسەرێکی پاسەوانی سنووری عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، خەلیل و ئەندامێکی گرووپی "کەتائیب سەید ئەلشوهەدا"ی عێراقی، دوای چوونە ناو خاکی ئێران بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە کوژراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.