Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

باوکێک و دوو منداڵی لە زێی بچووکدا خنکان

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کۆیە، باوکێک و دوو منداڵی لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ـی حوزەیران، بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، رووداوێکی خنکان لە نزیک گوندی بۆگد لە سنووری ناحیەی ئاشتی روویداوە، کاتێک باوکێک و دوو منداڵەکەی کەوتوونەتە ناو ئاوی زێی بچووکەوە.

عەمید گۆران سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند: "تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین دەستی پێکردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی باوکەکە و منداڵەکەی دیکە بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.