دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری هێرش كردنه سه‌ر ئێرانی هه‌لپه‌سارد بۆ دوو هه‌فته‌ی تر، جێگری سەرۆکی ئەمەریکاش له‌و باریه‌وه رایگەیاند: به‌لای دۆناڵد ترەمپ بەرژوەندیی نەتەوەیی ئەمەریکا له‌پێش هه‌موو شتێكه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ل كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی لەبارەی ئەگەری بەشداریی وڵاتەکەی لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل، ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لە بڕیاری هێرش كردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران په‌له ناكات بۆیه كاته‌كه‌ی درێژ كردووه‌ته‌وه، چونكه بەرژوەندیی نەتەوەیی ئەمەریکا له‌پێش هه‌موو شتێكه لای ئیمه.
جه‌ی دی ڤانس راشیگه‌یاندووه: له ئێستادا بەرژوەندی نەتەوەیی ئەمەریکا و جیهان لەوەدایە، نابێت ئێران ببێته خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویسته رێگری لێبكرێت.
هه‌ر له‌میانی دیمانه تایبه‌ته‌كه‌ی فۆكس نیوزدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "تا ئەوکاتەی بژارده‌ی دیپلۆماسی له ئارا بێت دۆناڵد ترەمپ بیر له بژارده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران ناكاته‌وه، ئه‌وه‌ش رێگا راسته‌كه‌یه و بزانین له رۆژانی داهاتوودا نیازی ئێران و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌كوێ ده‌گه‌ن" .
جه‌ی دی ڤانس راشكاوانه گوتی : "به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت بۆ لەناوبردنی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران درێخی ناکەین."
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا راشیگه‌یاند: "دۆناڵد ترەمپ ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا ده‌كات و دەزانێت کەی و لەکوێ پێویسته هێزی سەربازی دژی ئێران بەکاربهێنرێت".
جێی باسه، دوێنێ هەینی، 20-06-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زانیاریمان هه‌بوو ئێران چەند هەفتەیەک لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی دوور بوو، بۆیە ئیسرائیل بڕیاری دا گورزی سەربازی لێ بدات.
ترەمپ ستایشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیلی کرد و رایگه‌یاند: "ئیسرائیل لە رووی سەربازییەوە کارێکی باش دەکات، قورسە داوای لێ بکەم هێرشەکانی سەر ئێران رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.