ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە هەوڵێکی جددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، ئیخڵاس دلێمی جێگری دووهمی سهرۆكی لیژنهی دارایی له پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان جووڵەیەکی سیاسیی بەهێزی بۆ پرسی مووچە دەست پێکردووە و گوتی: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین گفتوگۆ کراون و دەستپێشخەری هەیە بۆ ئەوەی لایەنی کەم مووچەی مانگی پێنج ئەم هەفتەیە دابەش بکرێت".
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: دۆخی عێراق پێویستی بە یەکڕیزی هەیە و ئەم یەکڕیزییەش بە دابەشنەکردنی مووچە و برسیکردنی خەڵک بەدی نایەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.