له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل له دیدارێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له شاری ئیستانبوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جەختی لە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکاتەوە و رایگه‌یاند: دیالۆگ تاکە چارەیە بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.
ئه‌مڕۆ شەممە، 21ـی حوزەیرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی 51ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووه: فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی، باسیان لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و کاردانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: فوئاد حوسێن، جەختی لە پێویستی راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و خەڵکی سڤیل لە هێرش و بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا فوئاد حوسێن به بایه‌خه‌وه باسی گرنگی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ عێراقچی و رایگه‌یاندووه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هه‌موو لایه‌كه كه به رێگه‌ی دانوستان و دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به په‌له هه‌ردوولا بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
فوئاد حوسێن جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.