Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 03:14

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای سەرەکیی زانکۆی هەڵەبجە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ئۆپتیما لە شەقامی دووسایدی زانکۆی هەڵەبجە وەرگەڕا، کە بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی دیکە بریندار بوون."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بریندارەکان راستەوخۆ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.