سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای مەخموور رایگەیاند، شەوی رابردوو درۆنێکی ئێرانی لە نزیک چیای قەرەچووغ کەوتووەتە خوارەوە و دواتر تەقێندراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیران، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای مەخموور، بە کارزان کاکل پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند: "شەوی رابردوو درۆنێکی ئێرانی لە دەشتی گوندی 'مشار' لە بناری چیای قەرەچووغ لە سنووری قەزای مەخموور کەوتە خوارەوە و دواتر تەقێندرایەوە."
بە گوتەی سەرچاوەکە، بەیانیی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی و سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پاشماوەی درۆنە تەقێندراوەکەیان لە ناوچەکە لابردووە.
تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ لایەنێک لەبارەی ئەم رووداوەوە روونکردنەوەی نەداوە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەش نازانرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.