Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 15:53

زانایەکی ئەتۆمیی دیکەی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنەکانی ئێران ڕایانگەیاند دکتۆر "سەید ئیسار تەباتەبایی قومشە"، یەکێک لە زانایانی ئەتۆمیی ئێران و مامۆستای زانکۆی پیشەسازیی "شەریف" لە شاری تاران، لە شاری ئیسفەهان و لە ناو ماڵی خۆیدا کوژراوە.

ئەم زانا ئەتۆمییە ئێرانییە و هاوسەرەکەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی حوزەیرانی 2025 لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازی و ئەتۆمی لە شاری ئیسفەهان، لە ناو ماڵی خۆیاندا بە ئامانج گیران.

کوشتنی ئەم زانا ئەتۆمییە لە درێژەی هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە و کەسایەتییە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێراندا بوو. سوپای ئیسرائیل لە یەکەم ڕۆژی هێرشی خۆی بۆ سەر خاکی ئێران، کوژرانی 9 زانای ئەتۆمیی ئەم وڵاتە و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی ڕاگەیاندبوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.