تا دێت ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل چڕتر ده‌بێته‌وه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکدا رایگەیاندووه: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی هه‌نووكه‌ییه بۆ سه‌ر جیهان، به‌ڵام گەرانەوە بۆ مێزی دانوستان لای ئەورووپا بژارده‌ی سه‌ره‌كییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیی 20ی حوزه‌یران، ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیران و ئیسرائیل بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گووتی: ئێران نابێت پشت له رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات له درێژه‌دان به پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ده‌ست گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و قه‌بوڵكراو نییه.
دڵنیایشیدا له‌وه‌ی ئەورووپا لەگەڵ ئەوەدایە پرسی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە دانوستان چارە بکرێت.
ماكڕۆن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دانوستان لەگەڵ ئێران پێویستە بنه‌بڕكردنی پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانیش لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست له‌لایه‌ن ئێران بگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.