کۆشکی سپی له بڵاوكراوهیهكی فهرمیدا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خۆی لەبارەی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران دەدات، هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە "دەرفەتێکی گەورە" بۆ دانوستاندنیش لە ئارادایە.
دوێنێ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خۆی لەبارەی شەڕی دژی ئێران دەدات، چونکە دەرفەتێکی گەورە بۆ دانوستان هەیە" .
کارۆلین لیڤیت ئاماژەی بەوە کرد: "دەرفەتێک بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران هەیە، لەوانەیە رووبدات یان روونەدات."
گوتەبێژی کۆشکی سپی زیاتر گوتی: کە ئامانجی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ کۆتاییهێنانە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، چونکە بە گوتەی ترهمپ "درێژهدان به چهكی ئهتۆمی لای ئێران هەڕەشەیەکی جدییه بۆ سهر ئیسرائیل" .
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە چاوەکان لەسەر بڕیاری داهاتووی ئیدارەی ئەمریکایە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئهتۆمی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.