بۆ مه‌به‌ستی رێگه‌خۆشكردن بۆ وه‌ستانی جه‌نگ و دانوستانی نێوان ئیسرائیل و ئیران، بڕیار وایه ئه‌مرۆ هه‌ینی گفتوگۆکردن لەسەر وه‌ستانی جه‌نگ و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران له‌نێوان وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا له‌گه‌ڵ ئیران ده‌ست پێبكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی میدیا جیهانییه‌كان ، ئه‌مڕۆ هەینی 20-6-2025، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەرپرسی باڵای دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەورووپا لە جنێڤی پایتەختی سویسڕا لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆببنەوە.
پێشتر دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند بوو: بڕیار وایه له‌گه‌ڵ هاوتا فەرەنسی، ئەڵمانی و هاوتا ئەورووپییەکانم لە جنێڤ یه‌كتر ببینین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران له‌مه‌ڕ پرسی سنوورداركردنی جه‌نگ و چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران.
دەیڤد لامی دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌وه‌شی خستبووه ڕوو: "ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بە دیمەنە مەترسیدارەکانی جه‌نگ له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و رێگری لە پەرەسەندنێکی هەرێمی شه‌ڕ بکرێت کە كه‌س تیایدا سوودمه‌ند نابێت" .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "رۆیتەرز" له‌و باریه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: كۆبونەوەكەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا و ئێران بە رەزامەندیی ئەمه‌ریكا ئەنجام دەدرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا چانسی ئه‌نجامدانی دانوستانی بۆ ئێران نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به فشاری وڵاتانی ئه‌وورپا، ئه‌مه‌ریكا رازی بووه كه ده‌رفه‌تێكی تر بۆ دانوستان به ئێران بدرێت له‌مه‌ڕ وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.