Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:30

وەزیری دەرەوەی ئێڕان: تا هێرشەکان ڕانەوەستن لەگەڵ هیچ وڵاتێک دانوستان ناکەین

کوردستان TV
100%

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە بارودۆخی ئیستادا و تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن، ئێران خوازیاری دانوستان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە.

عێراقچی بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ئەمریکییەکان خوازیاری دانوستانن و چەند جاریش پەیامیان ناردووە؛ بەڵام کۆماری ئیسلامیی  ئێران لە وڵامدا گوتوویەتی تا کاتێک کە هێرشی ئیسرائیل بەردەوام بێت ئێران بەرگری لە خۆی دەکات و لەم دۆخەدا هیچ دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی لە ئارادا نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی ئێمە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بە بەرگریکردن لە خۆمان ناهێنین و لەگەڵ ئەمریکاش کە هاوبەشی ئەم تاوانانەیە هیچ قسەیەکمان نییە. جەختیشی کردەوە ئێران داوای دانوستانی لە هیچ وڵاتێک نەکردووە بەڵام ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی گفتوگۆ بکات.

بە گوتەی عەباس عێراچی، وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوایان کردووە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەن و بڕیارە ڕۆژی هەینی 20ی حوزەیران لە ژنێڤ کۆ ببنەوە؛ بەڵام کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ گفتوگۆیە نەک بۆ دانوستان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.