Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:30

کێشەکانی زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوە گیریان خواردبوو چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتەوە و هێڵە ئاسمانییەکان ڕاوەستان، حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی لە دەرەوە بەشێوەیەکی بەپەلە و ورد دەست پێکرد."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی، بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کەوتنە کار. لەم چوارچێوەدا دوای ڕاگەیاندن و دڵنیاییدان بە هاووڵاتییان کە بە سەلامەتی دەگەڕێندرێنەوە، هێڵێکی گەرم و دواتریش فۆرمێک بۆ پڕکردنەوە ڕاگەیاندرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ڤیزای سێ ڕۆژەیان بۆ دابین کرا."

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دوای گرتنەبەری ئەم ڕێکارانە 13001 هاووڵاتی کێشەکانیان چارەسەر کراوە و دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات. ئاماژە بەوەش کراوە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و تا ئێستا بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە. ئەو هاووڵاتییانەش کە لە ئێران بوون، تا ئێستا پێنج هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی هەرێم هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە هێڵە گەرمەکان بەردەستن و لە دۆخی پێویستیدا دوودڵ نەبن لە پەیوەندی بۆ هاوکاریکردنیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.