حکوومەتی ئێران زیاتر لە 36 کاتژمێرە تۆڕی جیهانیی ئەنتەرنێتی لەسەر هاووڵاتییان داخستووە و داوایان لێ دەکات لە تۆڕی نیشتمانیی ئەنتەرنێتی ناوخۆیی ئێران کەڵک وەربگرن، کە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنتەرنێتی جیهانی نییە.
دامەزراوەی "نێت بلۆکس" کە چاوەدێریی دۆخی ئەنتەرنێت لە سەرانسەری جیهان دەکات ڕایگەیاند 36 کاتژمێرە ئەنتەرنێتی جیهانی لە ئێران پچڕاوە و ئاستی دەسڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە ئەنتەرنێت گەیشتووەتە کەمتر لە 3٪.
پچڕانی ئەنتەرنێت بووەتە هۆی پچڕانی پەیوەندیی هاووڵاتییانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ کەسوکاریان و خەڵکی دیکە لە دەرەوەی ئەم وڵاتە و دەستڕاگەیشتنی خەڵکی وڵاتانی دیکە بە زۆربەی ماڵپەڕەکانی ئێرانیشی سنووردار کردووە.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 18ی حوزەیران ڕایگەیاندبوو بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەلیکترۆنیی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانەکان و دامەزراوە بانکییەکانی ئێران، دەستڕاگەیشتن بە ئەنتەرنێتی سنووردار کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.