Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 17:01

جەنگی ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێ.. نرخی نەوت گەیشتە 79 دۆلار

کوردستان TV
100%

بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە سەرووی 79 دۆلاری ئەمەریكییەوە.

ئەم ئێوارەیە لە بازاڕەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ڕێژەی 3.85% بەرزبووە و گەیشتە 79.01 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە و 2.81% رێژەكەی هاتە سەر و ئێستا هەر بەرمیلێكی بە 75.47 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامە و لە ئەنجامی دەستپێكردنی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوەیە بەتایبەت كە ئێستا ترس هەیە ئەمەریكاش بێنە نێو جەنگەكە و بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.