شەوی رابردوو چەند بورجێكی سەرەكی گواستنەوەی كارەبا لە سنووری پارێزگای بەسڕە خراونەتە خوارەوە بە مەبەستی دزینی، بەهۆیەوە زیاتر 12 كاتژمێر كارەبا لە پارێزگاكە كەمبووەتەوە.
ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و بە كارێكی تێكدەرانەی وەسف كرد.
عیدانی راشیگەیاند: لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە چەند بورجێكی گواستنەوەی كارەبا خراونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە 300 مێگاوات كارەبا لە سنووری پارێزگاكە كەمبووەتەوە.
هەروەها رایگەیاند: بەهۆی خرانەخوارەوەی بورجەكان پچڕانی كارەبای نیشتمانی لەنێوان 12 بۆ 15 كاتژمێر زیادی كردووە.
لای خۆیەوە وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند كە خستنەخوارەوەی بورجەكان بۆ دزینی ئاسنی بورجەكان بووە و لەلایەن چەند گرووپ و كەسانێكەوە ئەنجامدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.