Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 15:56

وەزارەتی رۆشنبیری: هەر میدیایەک هەواڵی ناڕاست بڵاو بکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی هەستیاری ناوچەکەدا بکرێت و هۆشداریی توند دەداتە ئەو کەناڵ و پەیجانەی هەواڵی نادروست بڵاو دەکەنەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بڵاوکراوەکەیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو دۆخە هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، میدیای کوردی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێگەی بێلایەنانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوەکاندا بگێڕێت.

وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە "پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەروونی هاووڵاتییان بکرێت و هیچ جۆرە هەواڵێکی بێ سەرچاوە و لایەنگیرانە بڵاو نەکرێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەر زانیارییەک تایبەت بە دۆخی ئەمنی و ڕووداوەکان، دەبێت تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هۆشداریی توندی داوە و ڕایگەیاندووە "هەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی یان هەر بەکارهێنەرێکی سۆشیال میدیا کە هەواڵی بێ بنەما بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن بڵاو بکاتەوە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.