به‌پێی خشته‌ی کاری ڕۆژانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا، که له‌لایه‌ن نووسینگه‌که‌یه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18ی حوزه‌یرانی 2025، بۆ نیوه‌ڕۆخوانێک له کوشکی سپی، میوانداریی جه‌نه‌ڕاڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان بکات.
هه‌رچه‌نده بەرنامه‌ی دیداره‌که بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت هه‌ردوو لا باسی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات بکه‌ن.
تره‌مپ له خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌وڵی پتەوکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و پاکستان ده‌دات که پێشتر به‌هۆی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌ستوه‌ردانی پاکستان لە ئه‌فغانستان، ئاڵۆز ببوون.
ئه‌م دیداره له کاتێکدایه که گرژییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی دوای ڕووبه‌روبوونه‌وه‌کانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، زیادیان کردووه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مه یه‌که‌مجاره سوپاسالارێکی پاکستانی له‌لایه‌ن سه‌رۆکێکی ئه‌مریکاوه له کۆشکی سپی میوانداری بکرێت. دوایین سه‌ردانی باڵای به‌رپرسانی سه‌ربازیی پاکستان، سه‌ردانی جه‌نه‌ڕاڵ قه‌مه‌ر جاوید باجوا، سوپاسالاری پێشوو بوو که ساڵی 2022 له واشنتۆن، چاوی به به‌رپرسانی باڵای پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که‌وت، به‌ڵام هیچ دیدارێکی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆکی ئه‌و کاتی ئه‌مریکا بۆ ڕێک نه‌خرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.