Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 01:34

كۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەڕی ئیسڕائیل و ئێران كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوە تایبەتەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆی شەڕی ئیسڕائیل و ئێران كۆتایی هات.

بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دران كە بریتین لە:

یەكەم/ گەلی عێراق پشتگیری لە گەلی ئێران دەكات لەبەرامبەر هێرشەكانی ئیسڕائیل.

دووەم/ بەهەموو شێوەیەك بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسڕائیلەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەت دەكرێتەوە.

سێیەم/ پەسندكردنی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ رێگریكردن لە دووبارە پێشێلكردنەوەی ئاسمانی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.

چوارەم/ یەكڕیزی لە ناوخۆی عێراق لەبەرامبەر هەر پێشهاتێكی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.