بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان دلنیا دەكاتەوە كە هیچ مەترسییەكی كەمی خۆراك بوونی نییە، ئاماژە بەوەش دەكات كە لە كۆگاكان بەشی شەش مانگی دیكە خۆراك هەیە.
ئەمڕۆ دووشهممه نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری چاودێريی بازرگانيی هەولێر و ليژنەکانی چاودێريی بازاڕ، بە مەبەستی ئاگهداربوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگهکان و نرخی کەلوپەلی خۆراکی، سەردانی چەندان مارکێت و کۆگهی کەلوپەلی خۆراکیان لە شاری هەولێر كرد.
لەمیانەی سەردانەكەیدا بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی ڕايگهياند: بەشی شەش مانگ خۆراک لە کۆگهکانی کەرتی تایبەت هەیە و سنوورەکانیش دانەخراون و بەردەوام خۆراک دێتە ناوەوەی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە نرخی کەلوپەلی خۆراکیش، نەوزاد شێخ کامل ڕایگەیاند: نرخهكان نهك ههر گران نەبوون، بەڵکو لە زۆرێک لە مارکێتەکان داشکانیش کراوە.
هەروەها هاووڵاتيیانیشی دڵنیاکردەوە کە مەترسيی کەميی خۆراک بوونی نییە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.