Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 19:41

کەشناسی هەرێم: سبەی شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم".

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت,ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ زیادبوونى خێراى با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هەولێر :  39 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک :  38  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی

سۆران :  37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.