سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران دەكات و تێیدا رایگەیاند كە ئیسڕائیل ئەوان بە دوژمنی خۆی نازانن، بەڵكو شەڕیان دژی ڕژێمی وڵاتەكەیە، ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا كاتی یەكگرتنتانە و هەلێكە بۆ بەدەستهێنانی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی".
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی ئێران گوتی: شەڕی ئێمە دژی ئێوە نییە، بەڵكو لەگەڵ ئەو ڕژێمەیە كە دەتانچەوسێنێتەوە، ئێمە رێز لە كولتوور و مێژووتان دەگرین و ڕووناكی ئێوە تاریكی لەناو دەبات، من و گەلی ئیسڕائیل لەگەڵ ئێوەین".
گوتیشی: هێرشەكەی ئەمڕۆمان یەكێكە لە گەورەترین هێرشە سەربازییەكان لە مێژوودا بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەكی بالیستییەكانی ئێران.
هەروەها گوتی: رژێمی ئێران ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەكات، لە ماوەی 24 كاتژمێردا توانیمان بەشێكی زۆر لە مەترسییەكان لەناو ببەین و بەدڵنیاییەوە هێرشی دیكەشی بەدوادا دەبێت.
نەتانیاهۆ بە گەلی ئێرانیشی گوت: لە رابردوودا ئیسڕائیل و ئێران هاوپەیمان بوون، ئێستاش كاتی ئەوەیە گەلی ئێران یەك بگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئازادی.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دروشمی (ژین، ژیان، ئازادی) گوتەوە و داوای لە گەلی ئێران كرد كە ئەم هەلەكە بۆ بەدەستهێنانی لەدەست نەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.