Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 12:19

ئیسڕائیل: وەڵاممان بۆ هێرشەكەی ئێران دەبێت و ناوچە مەدەنییەكانیش دەكەینە ئامانج

کوردستان TV
100%

دوای وەڵامی ئێران و هێرشەكانی ئەمشەو بۆ سەر ئیسڕائیل، بەرپرسانی ئیسڕائیل جەختیان كردەوە كە وەڵامیان بۆ هێرشەكان دەبێت و بۆ لەمەودوا ناوچە مەدەنییەكانیش دەكەنە ئامانج.

تەلەفزیۆنی 12ی ئیسڕائیل لەسەر زاری بەرپرسانی وڵاتەكەی گواستییەوە: لە زووترین كاتدا وەڵاممان بۆ هێرشەكەی ئەمشەوی ئێران دەبێت.

بەرپرسە ئیسڕائیلییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە: لە هێرشەكانی داهاتوو دەست لە هیچ شتێك ناپارێزن و ناوچە مەدەنییەكانیش لە ناوخۆی ئێران دەكەنە ئامانج.

ئەمشەو هەینی ئێران وەڵامی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیلی دایەوە رایگەیاند، زیاتر لە 100 مووشەكی پێشكەوتوو و بێ دەنگیان ئاراستەی ئیسڕائیل كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.