تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند كە لە هێرشەكەی ئەمشەودا زیاتر لە 100 مووشەكیان ئاراستەی ئیسڕائیل كردووە و حەوت شوێنی ستراتیژیان بۆردومان كردووە.
ئەو شوێنانەی بۆردومان كراون لە ناوەڕاستی ئیسڕائیل بریتین لە تەلئەڤیڤ، رملە، لەد، بیئر سەبع، عەسقەلان، ئەسدوود و رەعنانا.
ئاماژەبەوەشدراوە كە هێرشەكان بە مووشەكی بێدەنگ و پێشكەوتوو ئەنجامدراون.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران جەختیشی كردەوە كە هێرشەكە لە تۆڵەی هێرشەكانی ئەمڕۆ هەینی ئیسڕائیل ئەنجامدراون و هێرشی دیكەشی دیكەشی بەدوایدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.