Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

وەزیری بەرگریی ئەمەریكا: سوپا لە ناوچەكە بڵاوەیان پێ كراوە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سوپای ئەمەریكا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەیان پێ كراوە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو.

پیت هیگسیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پابەندە بە پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئێران و فەراهمكردنی دەرفەتەكان بۆ بەردوامی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەو وڵاتە.

گوتیشی: لە هەمانكاتیشدا سەرۆكی ئەمەریكا ترسی هەیە لەوەی ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی.

هەروەها گوتی: سوپای ئەمەریكا لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەیان پێ كراوە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو و نەخوازراو.

پیت هیگسیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە لە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو وڵاتە دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.