Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 07:15

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كشانەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدای پایتەختی عێراق و بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە ڕێژەی نزیكەی 5% بەرزبووەوە.

كەمێك پێش ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 2.90 دۆلاری هاتە سەر، واتە بەڕێژەی 4.34% بەرزبووە و ئێستا بە 69.77 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێك 3.17 دۆلاری هاتە سەر و بە ڕێژەی 4.88% بەرزبووەوە و ئێستا بە 68.15 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە ئەمە یەكەمجارە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بگاتە ئەم ئاستەی ئێستای.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.