Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:56

لە خورماتوو دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 دوو هاووڵاتیی خەڵکی بەغدا لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغدا بە ئۆتۆمبێلەکەیان بە دەروازەی شارۆچکەی خورماتوودا دەکێشن و گیان لەدەست دەدەن.

ئەمرۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، ئۆتۆمبێلی گەشتیارێکی خەڵکی بەغدا لەکاتی گەڕانەوە خۆی دەکێشێت بە دەروازەی خورماتوو و لە ئەنجامدا خۆی و سەرنشینێک گیان لەدەست دەدەن.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری کورستان تیڤی لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت: "پیکاب نیسانێک لە شارۆچکەی خورماتوو کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و خۆی بە دەروازەی شارۆچکەکەدا دەکێشێت و هەردوو سەرنشینەکەی گیان لەدەست دەدەن".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، هاووڵاتییەکان خەڵکی بەغدان و لە یەک خێزانن، بۆ گەشت هاتبوون بۆ کوردستان و لە کاتی گەڕانەوەیان تووشی ئەم رووداوە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.