Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 12:52

لە گوندێكی باڵەكایەتی ئاگرێكی گەورە كەوتۆتەوە و تیمەكان خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەن

کوردستان TV
100%

ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێكە ئاگرێكی گەورە لە لە گوندێكی سنووری باڵەكایەتی كەوتۆتەوە و تیمەكان خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

ئاگرەكە لە کاتژمێر 8:40 خولەکی ئەمشەو بەهۆکارێکی نادیار لە پووش و پاوانی سنووری گوندی رەزان لە سنووری شارەدێی گەڵاڵەی دەڤەری باڵەکایەتی کەوتۆتەوە، بەهۆی بایەکی بەهێز ئاگرەکە بەرەو تەشەنەکردن دەڕوات.

محەمەد مەحموود بەڕێوەبەری شارەدێی گەڵاڵە بە (تۆڕی میدیایی کوردستان)ی راگەیاند: سێ تیمی بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان، قەسرێ، سمیلان گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی بایەکی بەهێز کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بووە.

سەبارەت بە زیانگەیاندن بە وێستگەی کارەبای رەزان، بەڕێوەبەری شارەدێی گەڵاڵە رایگەیاند: وێستگەی کارەبا هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، تیمەکان هەر زوو فریای ئەو شوێنە کەوتوون.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات داوای تیمی زیاتر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران دەکەن.

باڵەكایەتی / کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.