بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەی گەرما دادەبەزێت.
رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە" و دەشڵێت؛ "کاریگەرى تۆز و خۆڵەکە لە سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەو و بەرەبەیانى زووى چوارشەممە".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەکات پلەی گەرما دابەزێت و دەڵیت؛ "پلەی گەرما لە نێوان 2 بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە".
لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیران ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاند؛ "سبەی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لەو ناوچانەدا".
لەبارەی پلەی گەرمای سبەی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلە بەرزببێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پێشبینی پلەی گەرمای ئەمڕۆی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.