بەرێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە منداڵێک لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی خەبات خنکا.
بەرێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە: منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوی پرۆژەی خەبات و لە دەرئەنجامدا خنکاوە.
بەرێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەشڵێت: ئەمرۆ ئێوارە پەیوەندی بە تیمەکانیان کراوە و ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە پرۆژەی خەبات.
بەرێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشكردووە: تیمەکانیان ڕاستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە تەرمی منداڵەکە دەربهێنن و ڕاستەوخۆ بردوویانەتە پزیشکی دادی.
منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵە و بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو پرۆژەی ئاوی خەبات، بەڵام دواجار بە خنکاوی دۆزراوەتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.