ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2025 وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هەر پێشمەرگەیەک بە هەر هۆکارێک تا ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ نەکردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه 5ی حوزەیرانی 2025 دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی و بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی زه‌وی نامێنێت، چونكه ناوه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێدار مامه‌ند ئەندامی لێژنەی وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: هەر پێشمەرگەیە بە هەر هۆکارێک بێت تا ئێستا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ نەکردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
رێدار مامه‌ند ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داوا لە سەرجەم ئەو پێشمەرگانە ده‌كه‌ین كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن بەزووترین کات فۆڕمەکە پڕ بكه‌نه‌وه و سه‌ردانی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی بكه‌ن له وه‌زاره‌ت، بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی زەوی بێبەش نەبن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.