کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە مەبەستی زیاتر پاراستنی مافەکانی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا، کۆبوونەوەیەکیان رێکخست و دۆخی ئێستا و داهاتووی رەوەندی کوردستانییان باسکرد.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ڕۆژی 2ی حوزەیرانی 2025، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ چالاکوانی ڕێکخراوەیی ئەحمەد ئالان و جیهان سەیدۆ ، پاشان لەگەڵ کۆمەڵەی ئاشتی لە شاری ئۆستەندە لەوڵاتی بەلجیکا ، حەمید شینۆ بەرپرسی کۆمەڵەی ئاشتی ، ئیڤان قەرەچۆل بەرپرسی میدیا و ڕاگەیاندن ، کاوە مەحمود کۆمیتەی پەیوەندییەکان، نەهرۆ شینۆ بەرپرسی رێکخستن کۆبوونەوە.
لەو دیدارەدا، باس لە باشترکردن و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان ڕێکخراوەکانی کوردی لە بەلجیکا کرا، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزکردنی چالاکی و کارەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی سەیوانێکی کارا بۆ پێکەوە کارکردنی ڕێکخراوەکان لە دۆخی ئێستا و داھاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.