سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو حیزبە دەکات.
رۆژی یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ ئومێدەوارم یەکێتی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان لە تێکۆشانی بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان بەردەوامبێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە؛ "بە بۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
"ئومێدەوارم یەکێتی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لەپێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت".
"لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.