ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایار له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ كۆبوونه‌وه، بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی بۆ پرسی چاره‌سه‌ری مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایار، نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مرۆ لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا : دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی لەچوارچێوەی دەستورو یاسا سەبارەت بە پابەندییە داراییەكان لەنێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم خرایه به‌رباس، بەپێی ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا ، باس له گرنگی دەركردنی یاسای نەوت و غاز كرا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م پرسه داراییانه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات.
جێی سه‌ره‌نجه ، ڕۆژی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە کە ناتوانێت چیدیکە مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو بیانووەی هەرێمی کوردستان پشکی خۆی بە زیادەوە لە بودجە پێدراوە.
لە بەرامبەردا رۆژی 29ـی ئایار، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەو هەنگاوەی وەزارەتی دارایی عێراقی بە بڕیارێکی سیاسی لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرێت ،هەڵوێستی رژدیان دەبێت و رایدەگەیەنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.