هەمزە مستەفا وەزیری ڕاگەیاندنی حكوومهتی كاتیی سووریا رایگهیاند: له كۆبوونهوهی حكوومهت جهختكراوهتهوه ڕێز لە پێکهاتە ئەتنی و کۆمەڵە جیاجیاکان بگیرێت و له داهاتوویهكی نزیكدا وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەتدا لە رۆژەڤی پلانەکان بێت.
ئهمڕۆ شهممه 31ی ئایاری 2025 هەمزە مستەفا وهزیری راگهیاندنی حكوومهتی كاتیی سوریا رایگەیاند، سەرۆکكۆمار ئهحمهد شەرع لە کۆبوونەوەی کابینهكهیدا باسی لە خولقاندنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان کردووە و رایگهیاندووه: پێویستە دەستبەجێ چاکسازی لە ههموو لایهنهكان بکرێت و جەختی لەوەش کردووەتەوە: هەموو وەزارەتەکان بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگ بن و هەوڵ بدرێت بۆ ریشەکێشکردنی گەندەڵی لە كایه كارگێڕییهكانی دهوڵهتدا.
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا راشیگهیاند: پێویستە سووریا لەبواری دیپلۆماسیدا ئەوەی کە شایەنێتی پێی بگات و باسی لەوەش کرد کە لەسەر ئاستی جیهان لە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی ناوەنده دیپلۆماسییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسولخانە نوێیەکان له وڵاتانی جیهاندا.
هەمزە مستەفا وهزیری راگهیاندنی سووریا، جەختی لەوەش کردەوە: حکوومەتی سووریا ڕێز لە پێکهاتە ئەتنی و کۆمەڵە جیاجیاکان دەگرێت و وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤی پلانەکانیانە له داهاتوویهكی نزیكدا.
وەزیری راگەیاندنی سووریا ئاشكراشی كردووه: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە و سووریا پابەندە بە "ڕێککەوتننامەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان" کە لە ساڵی 1974 واژۆکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.