Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 02:43

سووریا بۆ دابینكردنی كارەبا گرێبەست لەگەڵ چوار كۆمپانیای جیهانی دەكات

کوردستان TV
100%

حكوومەتی سووریا ئەمڕۆ پێنجشەممە یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ چوار كۆمپانیای قەتەڕی و توركی و ئەمەریكی واژۆ كرد بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەمی كارەبا لەو وڵاتە.

لە كاتی ئەنجامدانی یاداشتەكە، ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا و تۆماس باراك نوێنەری ئەمەریكا لە سووریا ئامادەبوون.

پڕۆژەی زیادكردنی بەرهەمی كارەبا لە سووریا بەهاوبەشی لەلایەن كۆمپانیایەكی قەتەڕی و ئەمەریكی و دوو كۆمپانیای توركیا جێبەجێ دەكرێت، تێچووەكەی حەوت ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە رۆژانە بڕی 5 هەزار مێگاوات كارەبا بۆ سووریا زیاد دەكرێت كە لە ڕێگەی وێستگەی غاز و وزەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنرێت.  

بەگوێرەی ئەو یاداشتەی واژۆی لەسەر كراوە، دروستكردنی وێستگە غازییەكان لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو دەبن، بەڵام وێستگەكانی وزەی خۆر لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبن.

بەهۆی 14 ساڵی شەڕ و پێكدادانەكان لە سووریا بەشێكی زۆری وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تێكچوون و خاپوور بوون، لە ساڵی 2011 توانای وڵاتەكە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە 9.1 گێگاوات بوو، بەڵام ئێستا تەنیا 1.6 گێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.