Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 12:11

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌پێناو به‌هێزكردنی توانای زانستیی داوایه‌ك له‌ قوتابیانی دكتۆرا ده‌كات  

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئایار، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌ قوتابیانی خوێندنی دكتۆرا كردووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ كێبڕكێیه‌كی زانستی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر بكه‌ن .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌: لە پێناو بەهێزکردنی توانای زانستی خوێندکارانی دکتۆراو گەیاندنی بیرۆکەی توێژینەوەکانیان بە شێوەی کورت و پوخت، بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) بۆ خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆیەکی وڵاتى قەتەر ئەنجامدەدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە هەر خوێندکارێکی دکتۆرا ئارەزوی بەشداری کێبڕکێ زانستییەکەی هەیە خۆی تۆمار بکات یاخود پێوەندی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری.

لەو چوارچێوەیشەدا فەرمانگەی نێرداراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوی کێبڕکێی ئەکادیمی بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ناردوەو لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە نووسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی کراوە.

لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستى داوا لە خوازیارانی دکتۆرا کراوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانیان و ئەوانەی ئارەزوی بەشدارییان هەیە لە کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) لە زانکۆی (حمد بن خلیفة – مؤسسة قطر للتربیة والعلوم) بۆ خۆتۆمارکردن و پەیوەندیکردن ئەم لینک و ئیمەیەڵەی خوارەوە بەکاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.