Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:17

پێنج کەس بەهۆی پێنەدانی دەرمان کارمەندێکی دەرمانخانە دەکوژن

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویکردووەتەوە، پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی پەرستارێک لەناو دەرمانخانەکەیدا دەستگیرکران. دەشڵێت، بەهۆ ئەوەی کچەکە رازی نەبووە دەرمانی "ڤالیۆم"یان پێ بفرۆشێت، پەلاماریانداوە و کوشتوویانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویکردووەتەوە: "رووداوەکە دوێنێ سێشەممە روویداوە وپەرستارەکە لە دەرمانخانەیەک لە ناوچەی عەمارە کاری کردووە و لەلایەن پێنج کەسەوە کوژراوە."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ساتی رووداوەکە کراوە و ئاماژە بەوە دراوە: لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی پولیسی ناوچەکە، فاخر محەمەداوی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان، هەڵمەتێکی چر گیرایەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لە ئەنجامدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی میسان دەڵیت؛ "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەتیمەکانمان شوێنی گومانلێکراوی پێنجەمیان دۆزییەوە و دەستگیرکرا"، بەگوێرەی راگەیەنراوەکە سەرجەم گومانلێکراوەکان گواستراونەتەوە گرتووخانە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

لە بەیاننامەکە هاتووە؛ "تۆمەتبارەکان بەهۆی ئەوەی قوربانییەکە دەرمانی بەبێ رەچەتەی دکتۆر پێنەداون، چونکە دەرمانەکە رێژەیەک مادەی هۆشبەری تێدایە، پەلاماریانداوە و کوشتوویانە".

قوربانییەکە ناوی حەورائـ عەبدولموحسینە و دوای ئەوەی هێرشی دەکرێتەسەر، دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی میسان، بەڵام بەهۆی قورسی برینەکەی، چەند کاتژمێرێک دواتر گیانی لەدەستداوە.

بەپێی گێڕانەوەی پۆلیسی میسان، چیرۆکی رووداوەکە بەم جۆرەیە:

پەرستارێک بە ناوی حەورائـ عەبدولموحسین یونس لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی میسان کاری دکرد، شەو پێنج هاووڵاتیی دەچنە ناو دەرمانخانەکە و بەبێ رەچەتەی دکتۆر داوای ''ڤاڵیۆم'' دەرمانی بێهۆشکەری لێدەکەن،  دوای ئەوەی پێداگری دەکات و ڕازی نابێت پێیان بفرۆشێت، دەیدەنە بەر فیشەک و بەجێی دەهێڵن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.