Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 14:57

لە پارێزگایەكی عێراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و كارەبا خۆپیشاندان دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای دیالە خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دەستی پێ كرد بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و وزەی كارەبا.

میدیاكانی پارێزگای دیالە بڵاویان كردەوە: لە چوار ناوچەی سەنتەری پارێزگای دیالە سەدان هاووڵاتی رژاونەتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە، هاووڵاتییان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەشێك لە شەقامەكانیان گرتووە و تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە.

خۆپیشاندەران داوای بەپەلەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و وزەی كارەبایان لە بەرپرسانی پارێزگاكە كردووە.

خۆپیشاندەران هەروەها داوایان لە فەرمانگە پەیوەندارەكانی پارێزگاكەیان كردووە چارەسەری بەپەلە بۆ كێشە و گرفتەكان بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش چەند رۆژێك مۆڵەتیان پێداون، بەپێچەوانەوە ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن خۆپیشاندانەكان فراوانتر دەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.