Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:03

وەزارەتی تەندروستی: سێ حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی ئایدزمان لە ساڵۆنەكانی ئافرەتان دەستنیشان كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای دەكات كە سێ حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی ئایدزیان لە ساڵۆنەكانی ئافرەتان دەستنیشان كردووە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی نافەرمی.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ‎دوای پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتییەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشان کرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد.

بڵاویشی كردەوە: سەرجەم تووشبووەكان بیانی بوون و ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر گیرایە بەر.

‎وەزارەتی تەندروستی هەروەها هاووڵاتییانی ئاگادار كردەوە كە خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، لە كاتی سەردانی شوێنی فەرمی و شوێنە گشتییەکانیش پرسیاری مۆڵەتی تەندروستییان لێ بکەن.

هەروەها داواشی كرد لە كاتی بوونی هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست، ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندووقی سکاڵا، تیمەکانی تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.