بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید عه‌بدوڵا حاجی ئۆمه‌رانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان، پەیامێك به بۆنه‌ی 49ـیه‌مین ساڵرۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕی گوڵان بڵاو دەكەنەوە، وەك بنەماڵەكەیان به‌ڵێن و په‌یمان تازه ده‌كه‌نه‌وه كه درێژه به خه‌بات و كوردایه‌تی له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی كوردستان بده‌ن.
ئومێد شه‌هید سه‌ید عه‌بدوڵا حاجی ئۆمه‌رانی وەك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید له ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان دەڵێت "له ساڵیادی شۆڕشی گوڵان كه درێژكراوه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌شداربووی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه ده‌كه‌ین".
هەروەها دەڵێت "ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه و رۆڵه‌ی شه‌هید سه‌ید عه‌بدوڵا یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی گوڵان، هه‌میشه شانازی به گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ین و سوپاسی پێزانینمان بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه ساڵانه وه‌ك وه‌فایه‌ك به په‌رۆشی و بایه‌خه‌وه یادی شه‌هید سه‌ید عه‌بدوڵا و شه‌هیدانی دیكه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ده‌كاته‌وه".
ئومێد شه‌هید سه‌ید عه‌بدوڵا حاجی ئۆمه‌رانی كوڕی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان لە پەیامەكەدا دەشڵێت "لێرەشە‌وه به‌ڵێن و په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر رێبازی هزری كوردایه‌تی، درێژه به خه‌بات و كوردایه‌تی له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی كوردستان بده‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.