ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ڕۆیتەرز) له زاری به‌رپرسێكی فه‌له‌ستینی بڵاویكردووه‌ته‌وه: بزووتنەوەی حەماس پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبه‌تی دۆناڵد ترەمپی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست پەسەند کردووە كه چه‌ند پێشنیازێك له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی ئایار ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی فەلەستینی بڵاویکردووەتەوە: باڵی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی حەماس بە پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕازی بووە، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ڕێککەوتننامەی ئاشتی واژۆ بكه‌ن و ئاگربه‌ستیی درێژخایه‌ن رابگه‌یه‌نن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م گەڕی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری وڵاتانی میسر و قەتەر بە پشتگیری ئەمه‌ریکا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ئەنجامی ئەرێنی لەم دانوستانه ناراسته‌وخۆیه دەکەن و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەشەر بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه: پێشنیارەكه‌ی ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ حه‌ماس بریتی بووه له، " ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک بۆ ماوه‌ی 70 ڕۆژ. هه‌روه‌ها کشاندنەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە بەشێکی کەرتی غەززە، جگه له‌وه، ئازادکردنی 10 بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماس و ئازادکردنی سەدان زیندانیکراوی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیل.
-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.