Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:35

سەرۆكی فڕەنسا روونكردنەوە لەبارەی زلەی هاوسەرەكەی دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی فڕەنسا روونكردنەوە لەبارەی رووداوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ هاوسەرەكەی دەدات و دەڵێت "تەنیا گاڵتە و گەپی نێوانمان بووە و هیچ كێشەكمان نییە".

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی گەیشتنی بۆ وڵاتی ڤێتنام، لەسەر دەرگەی فڕۆكە لەگەڵ بریجیتی هاوسەری دەبێتە كێشەیان و لەبەردەم كامێراكان زلەیەكی بەدەستی دەخوات.

ئەم رووداوە دەنگۆیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كە سەرۆك وڵاتێكی زلهێزی وەك فڕەنسا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لێی دەدرێت.

لەبارەی رووداوەكە، ماكڕۆن بە رۆژنامەنووسانی گوت: لەگەڵ هاوسەرەكەم مشتومڕ و گاڵتەمان دەكرد، زۆر كات ئاوایە و شەڕ و گەڵتە دەكەین.

گوتیشی: من و بریجیت هیچ كێشەیەكی خێزانی لەنێوانماندا نییە، سەرمان سوڕما كە بینیمان رووداوەكە گۆڕاوە بۆ كارەساتێكی جیهانی.

ماكڕۆن ئاماژەی بەوەش دا كە ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا بینراوە راست بووە، بەڵام پێویست ناكات رووداوەكە ئاوا لە قەبارەی خۆی گەورەتر بكرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.