وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوای لە گشت فەرمانگەکان کردووە، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواو بووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: چەندین ڕێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر.
وەزارەتی دارایی هەروەها داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان كردووە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ ڕەوان بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواو بووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیراونەتەبەر، توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار 5،261 خانەنشینی نوێ بخرێنە سەر لیستی مووچە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بكرێت تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار، مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیر کراوە.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.