سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكی ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشیان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان تاوتوێ کرد.
رۆژی دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)بە سەرۆکایەتیی شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و سه‌يوان بارزانى، باڵيۆزى عێراق له ئيتاڵيا و باڵيۆزى عێراق له ڕێكخراوى FAO ئاماده‌ى بوون، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و كه‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بيروڕايان گۆڕييه‌وه".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە؛ "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوه‌كه لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و به‌رنامه‌كانى FAO دووپات كرده‌وه".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ "سوپاسی ڕێکخراوەکەی بۆ گرنگیدانی هەرێمى كوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی، هەروەها ئامادەیيی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى كوردستان دەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.