سهفین دزهیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند : شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ههرێمی كوردستان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ واشنتن هێنا.
ئهمڕۆ شەممە 24ـی ئایاری 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی له تۆڕی ئێكس وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و رایگهیاندووه: "کۆتاییمان بە سەردانێکی سەرکەوتووانە بۆ واشنتن، بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی هێنا".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگهیاندووه: "سوپاسی هاوڕێ و هاوبەشە ئەمریکاییەکانمان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کردین، هەروەها سوپاس بۆ نوێنەرایەتیی حکوومەت لە ئەمەریکا، ستافی پڕۆتۆکۆڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان".
جێی باسه ، شەممەی رابردوو 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتە واشنتن و زیاتر له 20 دیدار و كۆبوونهوهی لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئهمهریكا ئهنجام دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.