دوو رۆژە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی کوردستان لە نێوان 670 هەزار دینار بۆ 675 هەزار دینار یاری دەکات و سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش دەڵێت، بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار ماوەیەکە ناتوانین نرخی زێڕی عەیار 24 دەستنیشان بکەین
رۆژی شەممە 24ـی ئایاری 2025 سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی زێڕی لە کوردستان خستەڕوو و ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 357 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار و 100 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 357 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی زێڕی عەیار 24 لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، عەبدوڵا ئەکرەم دەڵێت، ماوەیەکە بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، نەمانتوانیوە نرخی زێڕی عەیار 24 دەستنیشان بکەین.
بۆ رۆژی شەممە 24ـی ئایار، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 707،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 675،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 578،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.