بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور بێت و ئێوارە خۆڵبارین دەستپێبکات.
رۆژی شەممە 24ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە؛ "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ خێرایی با لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی بەرزبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکەدا و پلەکانی گەرما هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نایەت".
لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ رۆژی یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاندووە؛ "ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە دوای نیوەرۆ و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.