Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 18:16

شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە سەرجەمی ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

 

 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە؛ "کاتژمێر 21:38 شەوی رابردوو تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر نیو کاتژمێری سەختیان بەڕێکرد".

 

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە؛ "لە یەک کاتدا زیاتر لە شەش ئاگر لە سنوورە جیا جیاکان  کەوتەوە کە بریتی بوون لە ناحیەی شەمامک، گوندەکانی سۆربەش، سیراوە، تەندورە، گردعازەبان و لە سنوری قوشتەپەش، گوندەکانی عەلیاوە، غاباتی قوشتەپە، مورتکەی شەهاب و لەوێوە بۆ سنووری شاوێس و عەنکاوە و لەنێو سەنتەری پارێزگاش لە سنوری گەڕەکی ئازادی".

 

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ئاگرانە 19 تیمی بەرگری شارستانی رەوانەی شوێنەکان کراون و وەکو لە راگەیەنراوەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، "سەرجەم کارمەندان بەوپەڕی گیانفیدایی و بێ سڵەمینەوە لە ئاگری بەتین، توانیان کۆنترۆڵیان بکەن و ڕێگری بکەن بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.