ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایار به‌هۆی گڕگرتنی ئامێری ده‌راسه له كاتی دروێنه كردن ئاگر له گه‌نمی جوتیارانی گوندی بانیخێڵانی سه‌ر به قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه‌وته‌وه و زیانی زۆری به گه‌نمی جوتیارانی ناوچه‌كه گه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ده‌ستی كوردستان تیڤی كه‌وتووه: بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەکاتی دروێنەدا لە گوندی بانیخێڵانی سەر بەقەزای دەربەندیخان ئامێرێکی دەڕاسە سوتاوه و زیانی بە نزیکەی دوو دۆنم بەرهەمی کشتوکاڵی جووتیارانی ناوچەکە گەیاندووه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : دوای گه‌یشتن وهەوڵەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و ڕێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.